کۆڵبەر

بریندار بوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بە تەقەی هێزەکانی نیزامی سنوور

09:56 - 25/8/2023

بریندار بوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بە تەقەی هێزەکانی نیزامی سنوور

بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا لە شاری مەریوان ، کۆڵبەرێک بە ناوی ئومید کەریمی کوڕی سەعید و خەڵکی گوندی لاوێسان سەر بە بەشی ناوەندی مەریوان بە هۆی تەقەی راستەوخۆی نیزامی بە قورسی بریندار بوو

 

هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا راشیانگەیاند ئومید کەریمی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە کراوەتە ئامانجی راستەوخۆیی هێزەکانی نیزامی و بە سەختی بریندار بووە

شایانی باسە ناوبراو بۆ چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەیک کراوە لە شاری  سەقز و سێ جار نەشتەرگەری بۆ کراوە

10:01 - 25/8/2023 نوێ کراوەتەوە.