کۆڵبەر

خۆیی: کوشتنی کۆڵبەڕێک لە لایەن هێزەکانی  سپای پاسداران

01:16 - 5/11/2022

خۆیی: کوشتنی کۆڵبەڕێک لە لایەن هێزەکانی  سپای پاسداران

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەست ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا کەوتووە؛ ڕۆژی"٣٠ی ئوکتۆبری۲۰۲۲" کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٧ ساڵ بە ناوی"محێدێن عیسازادە" کوڕی "محەممەد ئەمین" زیندانی سیاسیی پێشوو و دانیشتووی گوندی "تارەمێش" لە قەتور(کۆتەل)ی خۆیی لە بەرزاییەکانی گوندی"رازی" لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسداران تەقەی لێکرا لە ئاکام دا گیانی لەدەستدا.

پێویستە ئاماژەی پێی بکڕێت: کەناوبراولە ساڵانی ڕابردوودا ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان بووە و پاش گەڕانەوەی بۆ ئێران، لە لایەن سیستمی قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و حوکمی ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە کە لە ئەوەڵی ساڵی ۲۰۲۱پاش تێپەراندنی حکومەکەی لە بەندیخانەی خۆیی ئازادکرابوو.

جێگەی ئاماژەیە:بە بەدواداچوونی بەشێک لە چالاکانی مەدەنیی تەرمی ناوبراوئەوتا ئێستا لە پزیشکی دادییە و سیستەمی دادوەری و هێزەکانی پۆلیس ئامادە نەبوون هیچ سکاڵایەک تۆمار بکەن.
 

02:10 - 5/11/2022 نوێ کراوەتەوە.