بەندکراوان

دەستبەسەر کرانی شارۆمەندیکی خەڵکی مەهاباد لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە

08:54 - 10/2/2024

دەستبەسەر کرانی شارۆمەندیکی خەڵکی مەهاباد لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە

هانا : ڕۆژی سێشەممە "١٧ی رێبەندانی ١٤٠٢" شارۆمەندێک بە ناوی "سۆران پاچیدە" تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "قەپاغکەندی" مەهاباد ، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی دەستبەسەر و بۆ شوێنکی نادیار ڕاگوێزراوە .

تا ساتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .