بەندکراوان

دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

10:43 - 29/1/2024

دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

هانا : ڕۆژی یەکشەممە "١ی رێبەندانی ١٤٠٢"  شارۆمەندێک بە ناوی "سلێمان حاجی خزری" خەڵکی ئاوای "تاڵاو"ی سەر بە مەهاباد ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا .

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو  ؛ هێزە ئەمنییەکان بێ پێدانی بەڵگەی یاسای هێرشیان کردووەتە شوێنی کاری ئەم شارۆمەندە و دەستبەسەریان کردووە .


تا ساتی بڵاو کردنەوە ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە تۆمەتە وەپاڵدراوەکان لە دژی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .