بەندکراوان

دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی مەهاباد پاش بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی سوپا

09:58 - 11/4/2024

دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی مەهاباد پاش بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی سوپا

هانا : لە ڕۆژانی ڕابردوو شارۆمەندێکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی "سامان ئەویسی" لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفونیەوە بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی سوپای ئەم شارە بانگ کراوە و پاش سەردانی بۆ ئەم ئیدارەیە دەستبەسەر کراوە .

تا ساتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری بانگ کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە کوردە بەردەست نیە .