هەواڵ
سەردەشت ؛ هەوڵی خۆکوژی سەربازێک لە سەربازگە بووە هۆی گیان لەدەستدانی
11:21 - 14/1/2024
بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی دووشەممە "٢٢ی بەفرانباری ١٤٠٢" سەربازێکی کورد بە ناوی "ئەشکان رەحیمی" کوڕی عابد و خەڵکی شاری تکاب ، لە کاتی بەسەر بردنی خزمەتی سەربازی زۆرەملێ ، لە یەکێک لە سەربازگەکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەردەشت بە چەکی سازمانی ئەرتەش هەوڵی خۆکوژیدا و کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێنا .
سیستەمی سەربازی لە نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێراندا بۆ پیاوانی سەروو تەمەن ١٨ ساڵ ئیجباریە و لە ئەگەر کارتی خزمەتی سەربازییان نەبێت سوودمەند نابن لە بەڵگەنامەکانی سەرەتایی بۆ شارۆمەندان وەکوو پاسپۆرت ، مۆڵەتی کار و کاسبی ، یا چالاکی لە ئیدارەکانی دەوڵەت و ... بێبەش دەکرێن .
بە هۆی دۆخی خراپی ئابوری و نەبوونی کار ئەمنیەتی کار و نزم بوونی ئاستی خۆشگوزەرانی کۆمەڵگا و نەبوونی هیوا بۆ داهاتوو ، زۆرێک لە کێشە دەرونی و رۆحیەکان کۆمەڵگای لە خۆی هاڵاندووە . کە ڕۆژانە شاهیدی ناڕەزایەتی جەماوەری و نافەرمانی مەدەنی و بە تایبەت کۆتایی هێنان بە ژیان لە کوردستان و شارەکانی دیکەی سەرانسەری ئێران بین .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- هەوڵی خۆکوژی سێ شارۆمەند لەوانە منداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵ لە شارەکانی کوردستان
- هەوڵی خۆکوژی کچێکی مێرمنداڵی تەمەن ١٥ ساڵ لە سەقز
- هەوڵی خۆکوژی سێ کچی ژێر تەمەن ١٨ ساڵ بووە هۆی گیان لەدەستدانیان
- هەوڵی خۆکوژی سەربازێک لە ماکۆ