کۆڵبەر

نەوسوود ؛ بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقینەوەی مین

05:13 - 12/12/2023

نەوسوود ؛ بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقینەوەی مین

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : رۆژی سێشەممە "٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٢" کۆڵبەرێک خەڵکی سەلاس باوەجانی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری "نەوسوود" بە هۆی تەقینەوەی مینی چێندراو بە قورسی بریندار بووە .

ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بۆ رێکخراوی مافی مروڤی هانا "مەنسور سلێمانی" و خەڵکی ئاوایی "دەنگی " سەر بە سەلاسی باوەجانی پشتڕاست کراوەتەوە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، ناوبراو بە هۆی ئەم ڕووداوە لاقی بە قورسی بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی گواسراوەتەوە بۆ بنکەی تەندروستی نەوسوود و پاشان بە هۆی قورسی برینەکانیەوە بۆ نەخۆشخانەی پاوە کواسراوەتەوە .

05:16 - 12/12/2023 نوێ کراوەتەوە.