کۆڵبەر

نەوسوود: بڕینداربوونی کۆڵبەڕێک بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئیران

11:45 - 9/11/2022

نەوسوود: بڕینداربوونی کۆڵبەڕێک بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئیران

هانا: ڕۆژی سێشەممە"٨ی نوامبڕی٢٠٢٢" هاووڵاتییەک بە ناوی"دارا شێخ مورادی" خەڵکی "سەلاسی باواجانێ" بە تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکومەتی ئیران بریندار بوو.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوبڕاولەکاتی کۆڵبەری لەگەڵ کۆمەڵێک کۆلبەری دیکە لە سنووری "میلە" لە نەسود، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت لەلایەن هێزە سەربازییەکانەوە تەقەی لێکراوە، هەروەها بۆ چارەسەری پزیشکی گواستراوەتەوە بۆ ناوەندێکی پزیشکی.