هەواڵ

ورمێ ؛ گیان لەدەستدانی کرێکارێکی بیناسازی بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە

09:53 - 23/1/2024

ورمێ ؛ گیان لەدەستدانی کرێکارێکی بیناسازی بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : چەن ساتێک لەمەوبەر کرێکارێکی بینا سازی بە ناوی "مێهران شێران" تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "زیندەشت"ی سەربە شاری سەڵماس ، بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە لە شەهرەکی زیبا شاری ورمێ گیانی لەدەستداوە .

نەبوونی ئەمنیەتی شوێنی کار و چاوەدێری نەکردنی بەرپرسانی ئیدارەی کار  بەسەر چۆنیەتی کار کردن لە هۆکارە سەرەکییەکانی گیان لەدەستدانی کرێکارانە لە ئێران و هەر ئەم هۆکارانەشە کە وای کردووە ئێران لە بواری ئەمنیەتی کار لە پلەی ١٠٢ی جیهان دا بێ و ببێتە وڵاتی زۆر نائەمن بۆ کرێکاران .

لەگەڵ هەبوونی ئەم دۆخە بۆ کرێکاران ،  یاساکانی دژە کرێکاری و پشتیوانی بەرپرسان لە خاوەن کارەکان بووەتە هۆی ئەوەی کرێکاران مافی دەربڕینی هیچ جۆرە ناڕەزاییەکیان سەبارەت بە نەبوونی پارێزراوی و ئەمنییەتی کار نەبێت .

09:07 - 24/1/2024 نوێ کراوەتەوە.