هەواڵ
بریندار بوونی کرێکارێکی بینا سازی بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی
11:16 - 21/4/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی یەکشەممە "٢ی گوڵانی ١٤٠٣" کرێکارێکی بیناسازی بە ناوی "جەهانگیر بەرزگەر" خەڵکی ئاوایی "زلان"ی سەر بە بەشی ناوەندی جوانڕۆ ، بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی بریندار بووە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو بە هۆی نەبوونی کەرستەی پارێزوار لە شوێنی کار لە قاتی چواری بینایەک ڵە سەفی ئاوای جوانڕۆ کەوتووەتە خوارەوە و چەناگە و دەستی بە قورسی بریندار بووە .
بە وتەی سەرچاوەیەک ، ئەم کرێکارە بریندارە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان ڕاگوێزراوە و دۆخی گشتی خراپ و ناجێگیر ڕاگەینراوە .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- مەریوان ؛ ڕووداوی کار بووە هۆی گیانلەدەستدانی کرێکارێک
- سەلاس باوەجانی ؛ بریندار بوونی کرێکارێک بە هۆی ڕووداوی شوێنی کار
- شەعبان موریدی شارۆمەندی خەڵکی جوانڕۆ دووبارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا
- دەستبەرسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی جوانڕۆ لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە