ڕاگەیاندن

ڕاگەیەنراوی هانا سەبارەت بە دەستبەسەر کرانی مەیسۆن مەجیدی لە ئیتاڵیا

10:32 - 20/4/2024

ڕاگەیەنراوی هانا سەبارەت بە دەستبەسەر کرانی مەیسۆن مەجیدی لە ئیتاڵیا

مەیسۆن مەجیدی چالاکی سیاسی و مەدەنی و چالاکی مافی مرۆڤ و ئەندامی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانایە.

دوای کوژرانی ژینا ، مەهسا ئەمینی لە لایەن پۆلیسی ئەخلاقی ئێران و شەپۆلی ناڕەزایەتی دژە حکومەت لە سەرتاسەری ئێران، مەیسۆن مەجیدی چالاکییەکانی لە دژی حکومەتی ئێران چڕتر کردەوە، ئەمەش وایکرد کوردستانی عێراق بۆی ناپارێزراو بێت و ناچار بوو لەگەڵ براکەی ئەوێ بەجێبهێڵێت . ئەوان پلانیان دانابوو بچنە ئەوروپا، بەڵام بەداخەوە کاتێک گەیشتە ئیتاڵیا، لە یەکەم ڕۆژی ساڵی ٢٠٢٤بە تاوانی ئەوەی یارمەتی کاپتنی ئەو کەشتییەی داوە کە لەگەڵیدا لە تورکیاوە بۆ ئیتاڵیا گەشتیان کردووەلەلایەن پۆلیسی ئیتاڵیا دەستگیرکرا 
   ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ڕایدەگەیەنێت، مەیسۆن مەجیدی، چالاکی سیاسی و مەدەنی و ئەندامی ڕێکخراوی هانا، ماوەی چەندین ساڵە کە لە ڕێکخراوەکەماندا کاردەکات، مەیسۆن و براکەی هەزاران یۆرۆیان داوە بۆ گەشتێک بۆ ئیتاڵیا، ئەم بابەتەش لەلایەن پارێزەرەکەیەوە پشتڕاست کراوەتەوە .
ناوبراو کاری لەسەر پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران کردووە، داوا لە دەسەڵاتی دادوەری ئیتالیا دەکەین وەک وڵاتێکی دۆست و داکۆکیکاری مافی مرۆڤ، ڕابردوو و ژیانی سیاسی و چالاکییەکانی مافی مرۆڤی مەیسۆن مەجیدی لەبەرچاو بگرن و ئەمەش لە بەرچاو بگرن کە قاچاخچیەکان پارە نادەن. 

هەروەها داوا له هەموو ڕێکخراوه کانی مافی مرۆڤی ئیتالیا و ئەوروپا و کۆمه ڵگای نێودەوڵەتی دەکەین که پشتیوانی له چالاکوانێکی مافی مرۆڤ بکه ن که بووه ته قوربانی سیسته می دادوه ڕی کۆماری ئیسلامی و حکومەتی نادادپه ڕوه ڕی، له م نێوانەدا دەسەڵاتی دادوەری ئیتالیا بەرپرسه له داهاتووی مەیسۆن مەجیدی.