هەواڵ

دەستبەسەر کران و نادیاری چارەنووسی پەناخوازێکی کورد لە ئیتاڵیا

10:46 - 12/1/2024

دەستبەسەر کران و نادیاری چارەنووسی پەناخوازێکی کورد لە ئیتاڵیا

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : پەناخوازیکی کورد کە نیازی چوونی بۆ وڵاتی ئیتاڵیای بووە لە سنووری ئەم وڵاتە لە لایەن پۆلیسی ئیتالیاوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە مەیسۆن (ئەژین) مەجیدی خەڵکی سنە لە رێکەوتی ٣١ی دێسامبری ٢٠٢٣ لەگەڵ کۆمەڵێک پەناخوازی دیکە لە ڕێگای بەلەمێکەوە خۆیان گەیاندووەتە کەنارەکانی شاری کۆتۆنی ئیتاڵیا و چوونەتە نێو خاکی ئەم وڵاتە بەڵام پۆلیسی ئیتاڵیا مەیسۆن مەجیدی دەستبەسەر کردووە و تا ئێستا هیچ جۆرە هەواڵێک لە دۆخی بەردەست نیە .

پێویستە تێبینی بکرێت "مەیسۆن مەجیدی" چەلاکی مافی ژنان ، چالاکی سیاسی و هەروەها ئەندامی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانایە کە ماوەیەکی زۆر لەگەڵ هانا هاوکاری کردووە .

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لەگەڵ دەربڕینی نیگەرانی سەبارەت بە دۆخی خانمی مەجیدی ، خوازیاری ئازادکرانی بەپەلەی خانمی مەجیدی و جێگیر کردنی لە شوێنێکی  پارێزراوە .

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە رێگەی یاساییەوە بەدواداچوون بۆ دۆخی خانم مەجیدی دەکات و داوا لە سەرجەم رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکات لەگەڵ پشتگیری ئەم پەناخوازە کوردە خوازیاری ئازاد کرانی بەپەلەی بن .