کۆڵبەر

بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان لە بەرزاییەکانی سنووری هەورامان

05:48 - 22/4/2024

بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان لە بەرزاییەکانی سنووری هەورامان

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مروڤی هانا : ئەمڕۆ دووشەممە "٣ی گوڵانی ١٤٠٣" لە ئاکامی تەقەی هێزەنیزامییەکان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری "تەتەی" هەورامان ، کۆڵبەرێک بە ناسنامەی "خەلیل پەرویزی" تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "دەرزیان"ی سەر بە مەریوان بریندار بووە .

ئەم کۆڵبەرە بریندارە بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی بوعەلی مەریوان ڕاگوێزراوە و لە ژێر چاوەدێری چڕی پزیشکیدایە .