سێدارە

جێبەجێ کرانی سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک لە بەندیخانەی سەقز

09:27 - 25/4/2024

جێبەجێ کرانی سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک لە بەندیخانەی سەقز

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەر لە بەیانی ئەمرۆ پێنج شەممە "٦ی گوڵانی ١٤٠٣" سزای لە سێدارەدانی بەندکراوێک بە ناسنامەی "فەرزاد خادمی" کوڕی غەریب و خەڵکی سەقز ، لە بەندیخانەی ئەم شارە جێبەجێ کرا .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو نزیکەی چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتن دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای لە سێدارەدانی بە سەردا سەپێنرابوو .