ڕاپۆرت
هەوڵی تیرۆر کردنی سۆهراب رەحمەتی چالاکی سیاسی لە هەرێمی کوردستان
10:58 - 17/11/2023
بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : شەوی پێنج شەممە "١٦ ی نوامبری ٢٠٢٣" سۆهراب رەحمەتی ، چالاکی سیاسی خەڵکی بۆکان و ئەندامی پارێزەرانی کوردستان ، هەوڵی تیرۆر کردنی درا .
بەپێی راپۆرتی گەیشتوو ؛ سۆهراب رەحمەتی لەبەردەم ماڵەکەی لە ناوچەی هەواڵانی شاری هەولێر بە چەک لە جۆری دەمانچە کراوەتە ئامانج و سکی بە قورسی بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەیک لە هەوڵێر گواسراوەتەوە .
شایانی باسە ناوبراو ئەندامی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانە و لە ساڵانی ڕابردوودا بە هۆی وەرگرتنی کۆمەڵێک فایلەوە کە پارێزەر بوونیانی لە ئەستۆ گرتووە لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە هەڕەشەی لێکراوە .
سۆهراب رەحمەتی پارێزەر بوونی فایلی "بێهروز رەحمەتی" ئەندامی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) و "قادر قادری" ئەندامی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کە لە هەرێمی کوردستان تیرۆر کراونی لە ئەستۆ گرتبوو .
03:32 - 17/11/2023 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- کوژران و بریندار بوونی دوو شارۆمەند خەڵکی هەرێمی کوردستان بە تەقەی هێزەکانی ئێران لە سنووری چۆمان سەر بە بانە.
- لە ئاکامی موشەکبارانی سپادا ٦٧ پێشمەرگە و پەنابەری سیاسی کوژراون و بریندار بوون
- سەوڵاوا: گیانلەدەستدانی کرێکارێک بە رووداوی شوێنی کار لە هەرێمی کوردستان
- بانە: گیانلەدەستدانی شارۆمەندێک بە هۆی تەقینەوەی مین