هەواڵ

هەوڵی خۆکوژی سێ شارۆمەند لەوانە منداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵ لە شارەکانی کوردستان

11:16 - 14/2/2024

هەوڵی خۆکوژی سێ شارۆمەند لەوانە منداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵ لە شارەکانی کوردستان

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : رۆژی دووشەممە "٢٣ی رێبەندانی ١٤٠٢" منداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵ خەڵکی سەقز ، بە هۆکاری نادیار هەوڵی خۆکوژی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە .

هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم منداڵەیان "سام شەریفی" تەمەن ١٤ ساڵ کوڕی حسام و پەرەستوو و خەڵکی سەقز ، ڕاگەیاندووە .
هەروەها ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی ڕیبەندانی ١٤٠٢ ژنێک بە ناوی "زوڵەیخا کەلهۆری" خێزاندار خەڵکی پیرانشار ، لە بەنداوی "سیلوەی" ئەم شارە هەوڵی خۆکوژی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە .

لە درێژەشدا رۆژی شەممە "٢١ی رێبەندانی ١٤٠٢" شارۆمەندێکی تەمەن ٦٠ ساڵ بە ناوی "شەماڵ هەورامی" خێزاندار و خەڵکی مەهاباد ، بە گوی گوشاری ئابووریەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە .

بە پێی ئاماری ئەم خۆکوژییانە لە ٢٢ رۆژی ڕابردووەوە تاوەکوو ئەمڕۆ لانیکەم ١٠ شارۆمەندی کورد خۆیان کوشتووە کە ٧ کەسیان مێرمنداڵ و منداڵ بوون .