بەندکراوان

دەستبەسەر کرانی دوو چالاکی ئایینی خەڵکی سەقز لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە

10:00 - 28/4/2024

دەستبەسەر کرانی دوو چالاکی ئایینی خەڵکی سەقز لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە

هانا : ڕۆژی سێشەممە "٤ی گوڵانی ١٤٠٣" دوو چالاکی ئایینی خەڵکی سەقز بە ناوەکانی "ئەمیر فیروزی و داوود وەیسی" لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران .

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ هێزەئەمنییەکان بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی ئەم دوو شارۆمەندەیان لە ماڵی خۆیان دەستبەسەر کردووە .

تا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم دوو شارۆمەندە بۆ ئاگادار بوون لە دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی منداڵەکانیان بە ئاکام بووە .