بەندکراوان
دەستبەسەر کرانی سێ شارۆمەندی خەڵکی شارەکانی شنۆ و پیرانشار
09:58 - 23/1/2024
هانا : ڕۆژی سێشەممە "٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٢" دوو شارۆمەند بە ناوەکانی "شارام ئیبراهیمی و سۆران بنگینی" خەڵکی ئاوایی "کانی ڕەش"ی سەر بە شنۆ ، بێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون .
هەروەها ڕۆژی پێنج شەممە "٢٨ی بەفرانباری ١٤٠٢" شارۆمەندێکی دیکە بە ناوی "عرفان مەحموودی" خێزاندار باوکی منداڵێک و خەڵکی پیرانشار ، لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
بەدوادا چوونەکانی بنەماڵەی ئەم سێ شارۆمەندە بۆ زانینی دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی منداڵەکانیان بێ ئاکام بووە .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- دەستبەسەرکرانی شارۆمەندێکی خەڵکی شنۆ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە
- دەستبەسەر کرانی سێ شارۆمەندی کورد لە شارەکانی پیرانشار و سەردەشت
- دەستبەسەر کرانی سەید ئەیوب موسەوی بەندکراوی سیاسی پێشوو لە شنۆ
- راپۆرتێک سەربارەت شەپۆلی دەستبەسەر کردنەکان لە پیرانشار
- پیرانشار ؛ دەستبەسەر کرانی سێ شارۆمەند لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە