هەواڵ
سەقز ؛ تەقینەوەی مین بووە هۆی بریندار بوونی شارۆمەندێک
04:26 - 23/4/2024
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی دووشەممە " ٣ی گوڵانی ١٤٠٣" ، شارۆمەندێک بە ناوی "سەید کیوان هەرمێدۆڵ" کوڕی سەید محەمەد و خەڵکی گوندی هەرمێدۆل سەر بە ناحیەی سەرشیوی سەقز بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بووە .
کەیوان هەرمیدۆڵی تەمەن ٣١ ساڵ و باوکی منداڵێکی بچووکە .
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ئەم شارۆمەندە لە کاتی هەڵگرتنی گیای بەهاری تووشی مینی چێندراوی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بووە و مینەکەی پێدا تەقیوەتەوە .
بە وتەی سەرچاوەیەک ، ناوبراو بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی خومەینی لە سەقز کراوە و نەشتەرگەری بۆ کراوە .
04:28 - 23/4/2024 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- بانە ؛ کوژرانی کۆڵبەرێکی بە تەقەی هێزەنیزامییەکان
- کوژرانی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە تەقەی هێزەنیزامییەکان
- سەقز ؛ کەیوان رەحیمی سەرلەنوێ لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا
- دەستبەسەر کرانی دوو چالاکی ئایینی خەڵکی سەقز لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە