بەندکراوان
سەقز;دەستبەسەڕکرانی دوو شارۆمەندی دیکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوه
02:23 - 10/11/2022
هانا: ئەمڕۆ پێنجشەممە"۱۰ی نوامبڕی۲۰۲۲"شارۆمەندێک بە ناوی"ئیبراهیم میرزایی" خەڵکی سەقز، بەبێ بەڵگەی یاسایی دادگا لە ماڵی تایبەتی خۆی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. هەروەها لە پێوەندی لەگەڵ ئەم ڕاپۆرتەدا؛ ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی"ئیسماعیل عەبدیانی" لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.
بە پێی ئەو هەواڵانەی بەدەستمان گەشتوە، ناوبراو بەبێ بەڵگەی یاسای دادگا لە شوێنی کارەکەی لە شاری بانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
تا بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیاری لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتیانە لەبەردەستدا نییە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- بانە ؛ کوژرانی کۆڵبەرێکی بە تەقەی هێزەنیزامییەکان
- کوژرانی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە تەقەی هێزەنیزامییەکان
- سەقز ؛ کەیوان رەحیمی سەرلەنوێ لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا
- دەستبەسەر کرانی دوو چالاکی ئایینی خەڵکی سەقز لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- سەقز ؛ تەقینەوەی مین بووە هۆی بریندار بوونی شارۆمەندێک