بەندکراوان

شەعبان موریدی شارۆمەندی خەڵکی جوانڕۆ دووبارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا

11:18 - 14/2/2024

شەعبان موریدی شارۆمەندی خەڵکی جوانڕۆ دووبارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : رۆژی سێشەممە "٢٤ی رێبەندانی ١٤٠٢" شەعبان موریدی شارۆمەندی تەمەن ٣٢ ساڵ و لە دەستبەسەر کراوانی بزوتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژن ، ژیان ، ئازادی سەر لە نوێ لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ هێزەئەمنیەکان بێ پێدانی بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووتە ماڵی باوکی ناوبراو و دەستبەسەریان کردووە .

تا ساتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .

شەعبان موریدی پێشتر لە بزوتنەوەی شۆڕشگێرانەی ژن ، ژیان ، ئازادی پاییزی ١٤٠١ و لە نارەزاییەکانی ئابانی ٩٨یش لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کرابوو .