بەندکراوان
مەرگی گوماناوی زیندانییەکی سیاسی لە زیندانی ورمێ
04:20 - 26/2/2024
بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : شەوی یەکشەممە "٦ی رەشەمەی ١٤٠٢" زیندانیەکی سیاسی خەڵکی ورمێ بە شێوەیەکی گوماناوی لە زیندانی ئەم شارە گیانی لەدەستداوە .
ناسنامەی ئەم زیندانیە سیاسیە بۆ هانا "شاهین گەلەداری" کوڕی عەلی خەڵکی ئاوایی "حەکی" سەر بە ورمێ سەلمێنراوە .
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە زیادی کرد ، ئەم زیندانیە لە مانگی رەشەمەی ١٤٠١ بۆ تێپەڕ کردنی ماوەی دوو ساڵ حوکمەکەی لە زیندانی ورمێ بووە کە شەوی ڕابردوو بەرپرسانی زیندان ڕایانگەیاندووە کە کۆتایی بە ژیانی هێناوە .
هەر وەها ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد تەرمی ناوبراو بۆ پزیشکی دادی ورمێ ڕاگوێزراوە .
شاهین گەلەداری پێشتر لە ساڵی 1397 لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی دەستبەسەر و بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ورمێ ڕاگوێزرابوو و لە نیهایەتدا پاش کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو .
ناوبراو هەروەها لە ساڵی ١٣٩٩ لە لایەن دادگای شۆڕشی ورمێ بە تۆمەتی "چالاکی لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی لە رێگای هاوکاری کردنی حزبەکانی کوردستانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران" بە دوو ساڵ زیندان مەحکوم کرابوو .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- ناسنامەی چوارەم بەندکراوی لە سێدارەدراو لە بەندیخانەی ورمێ پشتڕاست کرایەوە
- ورمێ ؛ سێ بەندکراوی کورد لە سێدارە دران
- ورمێ ؛ گەڕانەوەی مەسعود حاجی زادە بۆ بەندیخانە
- جێبەجێ کرانی سزای لە سێدارەدانی زیندانیەک لە زیندانی ناوەندی ورمێ
- ورمێ ؛ ئازاد کرانی زیندانی سیاسی مەسعود حاجی زادە بە دانانی بارمتەی سێ ملیارد تمەنی