بەندکراوان
ورمێ ؛ ئازاد کرانی زیندانی سیاسی مەسعود حاجی زادە بە دانانی بارمتەی سێ ملیارد تمەنی
06:36 - 3/3/2024
بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی یەکشەممە "١٣ی رەشەمەی ١٤٠٢" مەسعود حاجی زادە ، تەمەن ٤٥ ساڵ کوڕی مەدەنی خێزاندار و باوکی پێنج منداڵ و خەڵکی ئاوایی یێنگیجەی سۆما و برادۆستی ورمێ ، بۆ چارەسەری پزیشکی بە دانانی بارمتەی سێ ملیارد تمەنی لە زیندانی ناوەندی ورمێ ئازاد کرا .
ناوبراو پێشتر لە لایەن دادگای شۆڕشێ ورمێ بە تۆمەتی "ئەندام بوون لە یەکێک لە حزبەکانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەت" بە ١٠ ساڵ و یەک ڕۆژ زیندان مەحکوم کرا و لە دادگای پێداچوونەوە ئەو حوکمە بە حەوت ساڵ و شەش مانگ زیندانی تەعزیری کەم کرایەوە .
مەسعود حاجی زادە بەیانی ڕۆژی سێشەممە "١٦ی ڕەزبەری ١٣٨٩" لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە بەبێ پێدانی حوکمی دادگا دەستبەسەر کرابوو ،