بەندکراوان
پیرانشار؛ دەستبەسەرکرانی پێنج هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
09:49 - 14/11/2022
هانا: لە درێژەی دەستبەسەرکردنی بەربڵاو لە کوردستان، ڕۆژی دووشەممە"۲٣ی ئابانی ۱٤۰۱ی هەتاوی_۱٤ی نۆڤامبری۲۰۲٢"دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی "ئومێد ئازاد داوەر" و" سەرگوردمستەفا پوور"خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. هەروەها لە پێوەندی لەگەڵ ئەم ڕاپۆرتەدا؛ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سێ هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی"مێهدی مورادی، نەجمەدین دارانی" ٢٣ ساڵ تەمەن کوڕی کەریم و "ئەحەد خەرسەندی" ٢٣ ساڵ تەمەن کوڕی خالید و خەڵکی گوندی "بن دەڕە" لە بەشی ناوەڕاستی شاری پیرانشار ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون.
لە ئێستادا ئەحمەد خەرسەندی و نەجمەدین دارانی بە شێوەیەکی نابڕیار لە زیندانی نەقدەدان.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- سومەیە قادری بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
- دەستبەسەرکرانی شارۆمەندێکی خەڵکی شنۆ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە
- دەستبەسەر کرانی سێ شارۆمەندی کورد لە شارەکانی پیرانشار و سەردەشت
- راپۆرتێک سەربارەت شەپۆلی دەستبەسەر کردنەکان لە پیرانشار
- پیرانشار ؛ دەستبەسەر کرانی سێ شارۆمەند لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە