هەواڵ
گیانلەدەستدانی کرێکارێک بە هۆی رووداوی کار
10:36 - 1/9/2023
بە پێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ؛ رۆژی چوارشەممە ٣٠ ئاگۆستی ٢٠٢٣ کرێکارێک لە کاتی کارکردندا بە هۆی کەوتن لە بەرزاییەوە گیانی لە دەستدا هاوکارانی هانا رایانگەیاند ئەم شارۆمەندە ناوی عومەرئێستحکام ٣٦ ساڵان کوری پیرۆت ، خاوەن هاوسەر و باوکی سێ مناڵ و خەڵکی پیرانشارە
بە پێی راپۆرتی سەرچاوەیکی ئاگادار ، ناوبراو لە کاتی کاردا لە نهومی چواری بینایەک بە هۆی نەبوونی کەرەستەی ئیمەنی کارەوە کەوتووەرە خوارەوە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی پیرانشار پاشان بە هۆی خراپی باری تەندرووستیەوە نەقڵ کراوە بۆ نەخۆشخانەی مەهاباد کە لە کۆتایدا بە هۆی قورسی برینەکانیەوە گیانی لە دەستداوە
نەبوونی چاوەدێری بەرپرسان لە سەر شێوەی کار و و دۆخی ئەمنی کرێکاری هەروەها کەمتەر خەمی خاوەن کارەکان هۆکارە سەرەکییەکانی نەبوونی ئەمنییەتی کار لە ئێرانن و ئەم دۆخە بووەتە هۆی ئەوەیکە ئێران لە بواری ئەمنییەتی کار لە جیهاندا لە پلەی ١٠٢ بێت و ببێتە وڵاتێکی زۆر نائەمن و نەپارێزراو بۆ کرێکاران
سەرەرای ئەو دۆخە بۆ کرێکاران ، یاسای دژە کرێکار و پشتگیری بەرپرسان لە خاوەن کاران بووەتە هۆی ئەوەی کرێکاران مافی هیچ جۆرە نارەزایی دەربڕینێکیان سەبارەت بە نەبوونی ئەمنییەتی کار نەبێت
10:55 - 1/9/2023 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- دەستبەسەرکرانی شارۆمەندێکی خەڵکی شنۆ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە
- دەستبەسەر کرانی سێ شارۆمەندی کورد لە شارەکانی پیرانشار و سەردەشت
- راپۆرتێک سەربارەت شەپۆلی دەستبەسەر کردنەکان لە پیرانشار
- پیرانشار ؛ دەستبەسەر کرانی سێ شارۆمەند لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەندی خەڵکی پیرانشار لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە