کۆڵبەر

بریندار بوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنووری بانە

08:03 - 29/4/2024

بریندار بوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنووری بانە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی یەکشەممە "٩ی گوڵانی ١٤٠٣" لە ئاکامی تەقەی هێزەنیزامییەکان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری هەنگەژاڵی بانە ، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە قورسی بریندار بووە . هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم کۆڵبەرەیان "میهران بەهرامی" تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی سەقز ، ڕاگەیاندووە . بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ناوبراو قاچی بە قورسی بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەڵاحەدین ئەیوبی بانە کراوە .

هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم کۆڵبەرەیان "میهران بەهرامی" تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی سەقز ، ڕاگەیاندووە .

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ناوبراو قاچی بە قورسی بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەڵاحەدین ئەیوبی بانە کراوە .