بەندکراوان
بۆکان ؛ دەستبەسەر کرانی یەکێک لە بەڕێوبەرانی ڕێورەسمی نەورۆز لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
03:04 - 24/3/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمڕۆ یەکشەممە "٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣" شارۆمەندێک بە ناوی "سمکۆ نەسروڵڵاهی" لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی بۆکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
سمکۆ نەسروڵڵاهی تەمەن ٣٥ ساڵ خێزاندار ، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی ئاوایی "قازلیان"ی سەر بە بەشی ناوەندی بۆکانە .
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، ناوبراو یەکێک لە بەڕێوبەرانی ڕێورەسمی نەورۆزە لە ئاوایی قازلیان کە ئەمڕۆ لە لایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە بە مەبەستی ڕێگری لە بەڕێوچوونی ڕێورەسمی نەورۆز کە ئەمڕۆ لەم ئاواییە بەڕێوەچوو دەستبەسەر کراوە .
ئەم سەچاوەیە زیادی کرد ، بنەماڵەی ئەم شارۆمەندە بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی منداڵەکەیان سەردانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی بۆکانیان کردووە بەڵام وڵامێکیان وەرنەگرتووە .
03:06 - 24/3/2024 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- دەستبەسەر کرانی سێ شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە لە بۆکان
- بۆکان ؛ دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی بۆکان لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- بۆکان ؛ دەستبەسەر کرانی چالاکێکی مەدەنی کورد لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- دەستبەسەر کرانی حەسەن کاکەیی هونەرمەندی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان