بەندکراوان
دەستبەسەر کران و ڕاگواستنی ناهید خوداجو بۆ زیندانی ئێڤین بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی
08:58 - 21/2/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ئەمڕۆ چوارشەممە "٢ی رەشەمەی ١٤٠٢" ناهید خوداجو چالاکی کرێکاری ، لە ماڵی یەکێک لە هاوڕێکانی لە فەردیسی کەرەج لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە پاش پشکنینی ماڵەکە دەستبەسەر و بۆ جێبەجێکرانی سزای پێنج ساڵ زیندانی کرانەکەی ، بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزراوە .
ناهید خوداجو چالاکی کرێکاری و ئەندامی یەکێتی ئازادی کرێکاران و زیندانی سیاسی پێشوو لە رێکەوتی ١١ی گوڵانی ١٣٩٨ هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی کرێکار لە ڕووبەڕووی بینای مەجلیس دەستبەسەر و لە رێکەوتی ١٣ی جۆزەردانی هەمان ساڵدا بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو .
ناوبراو لە رێکەوتی "١٠ی گەلاوێژی ١٣٩٨ بە تۆمەتی کۆبوونەوە و تەبانی بۆ هەوڵدان لە دژی ئاسایشی وڵات و تێکدانی ئاسایش و ئارامی گشتی لە لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاران دادگایی کرا و لە کۆیدا سزای ٦ ساڵ زیندان و ٧٤ قامچی بەسەردا سەپێنرا و سزاکە لە دادگای پێداچوونەوە وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- پەخشان عەزیزی رۆژنامەنوسی کورد بە ئەندام بوون لە گروپە دژبەرەکانی وڵات تۆمەتبار کرا
- ئەگەری ئێعدام کرانی چوار زیندانی سیاسی کورد لە کاژێرەکانی داهاتوو
- گواستنەوەی پەخشان عەزیزی رۆژنامەنووسی کورد بۆ بەندی ژنانی زیندانی ئەوین
- فواد فەتحی چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە سزای چوار ساڵ زیندانی بە سەردا سەپێنرا