بەندکراوان
دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی کورد پاش بانگ کران بۆ دادگای گشتی و شۆرشی سنە
12:08 - 13/3/2024
هانا : رۆژی یەکشەممە "٢٠ی رەشەمەی ١٤٠٢"شارۆمەندێکی کورد بە ناوی "فەریاد قادری" خەڵکی "کولیج" سەر بە سەوڵاوا ، پاش بانگ کران بۆ دادگای گشتی و شۆڕشی شاری سنە ، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ، نابراو لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە وەرگرتنی ئاگادارییەک بۆ دادگای شۆڕش و گشتی سنە بانگ کرابوو .
ناوبراو لە رێکەوتی "١١ی رەزبەری ١٣٩٨" لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش ڕاگواستنی بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی سنە بۆ زیندانی ئەم شارە ڕاگوێزرا و پاشان لە مانگی گوڵانی ساڵی ١٣٩٩ بە دانانی بارمتە لە زیندانی سنە ئازاد کرابوو .
12:11 - 13/3/2024 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەنیزامییەکان لە بەرزاییەکانی سنووری هەورامان
- دەستبەسەر کرانی سێ شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە لە سەوڵاوا
- دەستبەسەر کران و ڕاگواستنی ئەسعەد محەممەدی بۆ زیندان بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی
- هوشمەند عەلیپور زیندانی سیاسی کورد پاش ٥ ساڵ زیندان لە زیندانی سنە ئازاد کرا