بەندکراوان
سزای سێدارە بۆ چوار بەندکراوی سیاسی کورد پەسند کراوە و مەترسی جێبەجێ کردنی سزاکەیان لەسەرە
04:07 - 6/1/2024
بە پێی راپۆرتی گەیشتوو ، سزای لە سێدارە دان بۆ چوار زیندانی سیاسی کورد بە ناوەکانی "وەفا ئازەر بار ، محەممەد فەرامەرزی ، پژمان فاتحی و موحسێن مەزڵوم" پەسند کراوە .
بە پێی ئەم راپۆرتە ئیدارەی ئیتڵاعات ئەو پەڕی هەوڵی خۆی داوە بۆ جێبەجێ کرانی بەپەلەی سزای ئەم چوار زیندانیە و دەوترێت لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەگەری زۆری هەیە جێبەجێ کرانی سزای لە سێدارەدانیان لە لایەن دادگای باڵای وڵاتەوە پشتڕاست بکرێتەوە .
لە رێکەوتی ١ی گەلاوێژی ١٤٠١ لە ورمێ هەواڵی دەستبەسەر کردنی ئەم چوار چالاکە سیاسیە بڵاو کرایەوە و پاش چەند مانگ بێ هەواڵی میدیا فەرمییەکانی کۆماری ئیسلامی ڤیدیۆی دانپێدانانی زۆرە ملێی ئەوانی لە رێکەوتی "٢٠ی رەزبەر و ١٤ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠١" بڵاو کردەوە و لەم گرتە ڤیدیۆیانە بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئەوان نیازی ئەنجامدانی تەقینەوە لە یەکێک لە شوێنەکانی پێشەسازی هەستیاری بەرگرییان لە ئیسفەهان هەبووە کە ئەم تۆمەتانە لە لایەن بنەماڵەی ناوبراوان رەد کراوەتەوە و دامودەزگاکانی نێوەدەوڵەتی مافی مرۆڤ رایانگەیاندووە کە ئەم چوار کەسە لە ژێر ئەشکەنجەی رۆحی و جەستەیی ناچار بە وتنەوەی ئەم سیناریۆانە کراون .
هەر لەمبارەوە رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیش نیگەرانی خۆی سەبارەت بە نادیاری چارەنووسی ئەم چوار چالاکە سیاسیە لە نامەیکدا بۆ سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری راگەیاندووە .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- ڕاپۆرتێک سەبارەت بە مانگرتنی خەڵکی کوردستان لە ناڕەزایی بەرامبەر لەسێدارەدانی چوار زیندانی سیاسی کورد
- جێبەجێ کرانی سزای لە سێدارەدانی چوار زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی قزڵحساری کەرەج
- ئەگەری ئێعدام کرانی چوار زیندانی سیاسی کورد لە کاژێرەکانی داهاتوو
- رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ؛ دەرکرانی حوکمی سێدارە لە دژی چوار زیندانی سیاسی کورد بە توندی مەحکوم و پێچەوانەی سەرجەم بنەماکانی مافەکانی مرۆڤە