بەندکراوان

سیاوەش حەیاتی لە زیندانی دیزڵاوای کرماشان ئازاد کرا

12:37 - 7/3/2024

سیاوەش حەیاتی لە زیندانی دیزڵاوای کرماشان ئازاد کرا

هانا : ڕۆژی چوارشەممە "١٦ی رەشەمەی ١٤٠٢" سیاوەش حەیاتی خەڵکی قەسر شیرین ، سکرتێری بەرەی یەکگرتووی کوردی و وتەبێژی کۆڕبەندی ڕاوێژکاری چالاکانی مەدەنی یارسان ، بە کۆتایی هاتنی ماوەی حوکمی زیندانەکەی لە زیندانی دیزڵاوای کرماشان ئازاد کرا .

ناوبراو لە رێکەوتی "٢٣ی گوڵانی ١٤٠٢" پاش بانگ کرانی بۆ لقی جێبەجێ کاری ئەحکامی کەیفەری دادسەرای گشتی و شۆڕشی شاری ئیسلام ئاوای غەرب ، بۆ جێبەجێ کرانی حوکمی یەک ساڵ زیندانەکەی دەستبەسەر و بۆ زیندانی دیزڵاوای کرماشان ڕاگوێزرابوو .


پێویستە ئاماژەی پێی بکرێت ، ناوبراو لە لایەن لقی ٥ی دادگای ئینقلابی کرماشان کە هەڵکەوتووە لە ئیسلام ئابادی غەرب بە تاوانی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە یەک ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو .
سیاوەش حەیاتی ڕۆژی هەینی ٢٣ی سیپتەمبری ٢٠٢٢ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ڕۆژی سێشەممە ٣ی ژانوییەی٢٠٢٣ بە دانانی بارمتە لە زیندانی دیزڵ ئاوای کرماشان ئازاد کرا.