بەندکراوان

فواد فەتحی چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە سزای چوار ساڵ زیندانی بە سەردا سەپێنرا

10:38 - 14/12/2023

فواد فەتحی چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە سزای چوار ساڵ زیندانی بە سەردا سەپێنرا

بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا : رۆژی شەممە "١١ی سەرماوەزی ١٤٠٢" فواد فوتحی چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە ، لە لایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆرشی تاران بە بەرپرسایەتی قزی "ئەفشاری" بە تۆمەتەکانی "ئەندام بوون لە ئەکێک لە حزبە کوردیەکانی ئۆپۆزۆسیۆنی کۆماری ئیسلامی ، چالاکی لە دژی ئاسایشی وڵات و پرۆپاگەندە لە دژی نیزام" بە چوار ساڵ زیندانی تەعزیری ، قەدەغەی چوونە دەرەوەی لە وڵات بۆ ماوەی دوو ساڵ ، قەدەغەی ئەندام بوون لە گروپ و سەندیکا سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان بۆ ماوەی ٢ ساڵ و قەدەغەی نیشتەجێ بوونی لە تاران و دەور و بەری بۆ ماوەی دوو ساڵ مەحکوم کراوە .


ناوبراو لە رێکەوتی "١٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٢" لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئێڤین گواسترابووەوە .

فواد فەتحی تەمەن ٤٣ ساڵ کوڕی سدێق ، خێزاندار و خاوەن دوو منداڵ ، خەڵکی سنە و دانیشتووی تارانە .