هەواڵ

هەوڵی خۆکووژی بەندکراوێک خەڵکی مەریوان لە بەندیخانەی کامێران بووبەهۆی گیانلەدەستدانی

01:43 - 11/6/2023

هەوڵی خۆکووژی بەندکراوێک خەڵکی مەریوان لە بەندیخانەی کامێران بووبەهۆی گیانلەدەستدانی

بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ئەمڕۆ یەکشەممە ۲۱ی جۆزەردانی ۱۴۰۲، زیندانییەک بە ناوی "سەڵاح هێجرانی" خەڵکی مەریوان، لە بەندیخانەی کامێران هەوڵی خۆکووژی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ ئەم زیندانییە دوو ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی تاوانی پەیوەندیدار بە "مادەی هۆشبەر" دەستبەسەر و لە بەندیخانەی کامێران بوو.

  ساڵح هێجرانی تەمەنی ٥٠ ساڵ و باوکی سێ منداڵ بوو.