بەندکراوان

پەخشان عەزیزی رۆژنامەنوسی کورد بە ئەندام بوون لە گروپە دژبەرەکانی وڵات تۆمەتبار کرا

08:51 - 12/2/2024

پەخشان عەزیزی رۆژنامەنوسی کورد بە ئەندام بوون لە گروپە دژبەرەکانی وڵات تۆمەتبار کرا

لەم ڕۆژانەدا کۆبوونەوەی لێپرسینەوەی پەخشان عەزیزی روژنامە نوسی کورد لە لقی ٥ی لێپرسینەوەی دادسەرای ئەمنی ئەوین  بەڕێوە‌چووە و دوای ڕاگەیاندنی تۆمەتی "ئەندامبوون لە گرووپە دژبەرەکاندا"، سزانامە بۆ دۆسیەکە نووسراوە و بۆ لێکۆڵینەوەی کۆتایی نێردراوەتە بەردەم لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر ئیمان ئەفشاری .


پەخشان عەزیزی تەمەن ٣٩ ساڵ رۆژنامە نووس و دەرچووی بەشی توێژەری کۆمەڵایەتی و زیندانی سیاسی پێشوو لە رێکەوتی ١٣ی گەلاوێژی  ١٤٠٢" لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە لە تاران دەستبەسەر و بۆ بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئەوین گواسرایەوە .
شایانی باسە ژنە چالاکوانە کوردە لە ساتی دەستبەسەر کرانی تا ئێستا لە سەرجەم مافەکانی بێبەش کراوە .
 خانمی عەزیزی لە رێکەوتی "١٦ ی نوامبری ٢٠٠٩" لە گردبوونەوەیکی ناڕەزایی خوێندکارانی زانکۆی تاران لە دژی لە سێدارەدانەکانی کوردستان ، لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر و لە کۆتایدا بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو