بەندکراوان

گواستنەوەی پەخشان عەزیزی رۆژنامەنووسی کورد بۆ بەندی ژنانی زیندانی ئەوین

11:26 - 14/12/2023

گواستنەوەی پەخشان عەزیزی رۆژنامەنووسی کورد بۆ بەندی ژنانی زیندانی ئەوین

هانا : رۆژی دووشەممە "٢٠ی سەرماوەزی ١٤٠٢" پەخشان عەزیزی رۆژنامەنووس و توێژەری کۆمەڵایەتی خەڵکی مەهاباد پاش تێپەڕ بوونی چوار مانگ لێپرسینەوە بۆ بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئەوین گواسرایەوە .


پەخشان عەزیزی تەمەن ٣٩ ساڵ رۆژنامە نووس و دەرچووی بەشی توێژەری کۆمەڵایەتی و زیندانی سیاسی پێشوو لە رێکەوتی ١٣ی مورداد مانگی ١٤٠٢" لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە لە تاران دەستبەسەر و بۆ بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئەوین گواسرایەوە .

شایانی باسە ژنە چالاکوانە کوردە لە ساتی دەستبەسەر کرانی تا ئێستا لە سەرجەم مافەکانی بێبەش کراوە .

 خانمی عەزیزی لە رێکەوتی "١٦ ی نوامبری ٢٠٠٩" لە گردبوونەوەیکی ناڕەزایی خوێندکارانی زانکۆی تاران لە دژی لە سێدارەدانەکانی کوردستان ، لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر و لە کۆتایدا بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو