بەندکراوان
یوسف بەکری بە سێ ساڵ و چوار مانگ زیندانی مەحکووم کرا
07:59 - 10/10/2023
بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەس رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : لەم رۆژانەدا یوسف بەکری شارۆمەندی خەڵکی مەهاباد ، لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەهاباد بە تۆمەتی "هاوکاریکردنی یەکێک لە حزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزۆسیۆنی کۆماری ئیسلامی و بەشداریکردن لە خۆپێشاندانەکان بە 3 ساڵ و4 مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا . یوسف بەکری لە رێکەوتی "13ژوەنی 2023" لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە گواسترایەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنیەکانی ورمێ و پاش کۆتایی هاتنی پڕۆسەی لێپرسینەوە گواسترابووەوە بۆ زیندانی ناوەندی مەهاباد .
شایانی بسە ئەم شارۆمەندە کوردە لە سەردەمی دەستبەسەر کرانیدا لە هەر جۆرە مافێکی بەبەش کرابوو و ئێستاش لە حاڵەتی بلاتەکلیفدایە لە زیندانی ناوەندی شادی.
11:08 - 10/10/2023 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- دەستبەسەرکرانی هاوڵاتییەک لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە
- دەستبەسەرکرانی هاوڵاتییەک لەلایەن هێزەئیتلاعاتییەکانەوە
- مهاباد: گیانبەختکردنی شارۆمەندێکی تر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکومەت
- مهاباد: گیانبەختکردنی شارۆمەندێک بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت