بەندکراوان

هێرشی گاردی زیندانی قزڵحسار بۆ سەر زیندانیانی سیاسی

04:07 - 28/1/2024

هێرشی گاردی زیندانی قزڵحسار بۆ سەر زیندانیانی سیاسی

هانا : بە وتەی کانونی مافی مرۆڤی ئێران ڕۆژی یەکشەممە ٨ی رێبەندانی ١٤٠٢ هێزەکانی گاردی زیندانی قزڵحسار هێرشیان کردووەتە سەر بەندی ٤ی ئەو زیندانە کە شوێنی ڕاگرتنی زیندانییانی سیاسیە و زیندانییەکان لە ناڕەزایی بەم کردارە دروشمی مەرگ بۆ خامنەیی ، مەرگ بۆ دیکتاتۆر ، خامنەیی زەحاک دەتکوژینیان داوە .


بەپێی ڕاپۆرتەکان لەم هێرشەدا چەن کەس لە زیندانیەکان لە لایەن پاسەوانانی گاردەوە بە توندی لێیان دراوە و بریندار بوون . لەگەڵ ئەمە هێزەکانی گاردی زیندانی داراییەکانی زیندانیەکانیان وێران کردووە .
ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن ئێستا گاردی زیندانی قزڵحسار بە چەک لە حەوشی زیندانن . هۆکاری هێرش بۆ سەر بەندی ٤ ی زیندان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوەزیندانییانی سیاسی لە دژی حوکمی ئێعدامی ٤ زیندانی سیاسی ناڕەزاییان دەربڕیوە .


بە پێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات لەم هێرشەدا لەگەڵ هێزەکانی گاردی زیندان بۆ سەر بەندی چواری زیندانی قزڵحسار و لە لێدان و وێرانکردنی داراییەکانی ئەم زیندانییانە بەشدار بوون .