کۆڵبەر

بریندار بوونی لانیکەم ٨ کۆڵبەر بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان

08:11 - 30/4/2024

بریندار بوونی لانیکەم ٨ کۆڵبەر بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان

بەپێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : شەوی دووشەممە "١٠ی گوڵانی ١٤٠٣" لە ئاکامی تەقەی هێزەنیزامییەکان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری نەوسود لانیکەم ٨ کۆڵبەر بە قورسی بریندار بوون . .

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ئەم کۆڵبەرانە خەڵکی شارەکانی ڕوانسەر و سەلاس باوەجانین .

ناسنامەی چوار کەس لەم کۆڵبەرانە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا "محەممەد محەمەدی خەڵکی شوشمێ ، ئەیوب (پاشناو نادیار) خەڵکی جوانڕۆ ، خەلیل محەممەدی خەڵکی سەلاس باوەجانی و ماهان مورادی" تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی جوانڕۆ ، پشتڕاست کراوەتەوە .

تا ئێستا ناسنامەی چوار کەسیتر لەم کۆڵبەرانە نادیارە .

ئەم هەواڵە نوێ دەکرێتەوە ...

 

02:48 - 30/4/2024 نوێ کراوەتەوە.