هەواڵ

بریندار بوونی کرێکارێکی خەڵکی بانە بە هۆی ڕووداوی کار

08:23 - 3/11/2023

بریندار بوونی کرێکارێکی خەڵکی بانە بە هۆی ڕووداوی کار

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە هانا ؛ رۆژی سێشەممە "31 ی ئۆکتۆبری 2023" کرێکارێکی بیناسازی بە ناوی "خالد عوسمانی" تەمەن 29 ساڵ و خەڵکی بانە ، بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە بریندار بووە .

بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەستمان ؛ ناوبراو بە هۆی نەبوونی  ئیمەنی شوێنی کار ،  لە بینایەک لە بەرزاییەوە کەوتووەتە خوارەوە  و مەچەکی دەستی و یەکێک لە مۆرەکانی پشتی ، شکاوە و لە ئێستادا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تەورێزە .