کۆڵبەر

بریندار بوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاس باوەجانی بە تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنووری نەوسوود

07:51 - 30/4/2024

بریندار بوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاس باوەجانی بە تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنووری نەوسوود

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا شەوی دووشەممە "١٠ی گوڵانی ١٤٠٣" کۆڵبەرێکی لاو بە ناسنامەی "نیما ئەڵماسی"خەڵکی سەلاس باوەجانی بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان بە چەکی ساچمەیی ، بە قورسی بریندار بووە .

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، ناوبراو پشت و دەستی بە قورسی بریندار بووە .