بەندکراوان

تێکچوونی توندی جەستەی دەستگیرکراوەکانی ئابدانان کە مانگیان لە خواردن گرتووە

10:51 - 14/6/2023

تێکچوونی توندی جەستەی دەستگیرکراوەکانی ئابدانان کە مانگیان لە خواردن گرتووە

هانا: بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دوو کەس لە دەستبەسەرکراوانی ئابدانان بە ناوەکانی محەممەد دانیالی و ناسر ڕەزایی کە ماوەی ٦ ڕۆژە بەسەر دروومانی لێوەکانیاندا تێپەڕیوە، باری جەستەییان دژوارە.

محەممەد دانیالی ٢٣ ساڵە  لە ١٤ی مانگی مەی و ناسر ڕەزایی  ٤٣ ساڵە لە ٢٢ی مانگی مەی ئەمساڵ لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە سەرەڕای خراپی باری تەندرووستی ئەو دوو هاووڵاتییە و گواستنەوەیان بۆ بەشی گشتیی بەندیخانەی ئابدانان، هێشتا چارەنووسیان لە نادیارە .