بەندکراوان

دێهلۆران : چوار شارۆمەند لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کران

11:22 - 18/9/2023

دێهلۆران : چوار شارۆمەند لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کران

بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا : رۆژی یەک شەممە "١٧ی سپتامبری ٢٠٢٣" دوو شارۆمەند بە ناوەکانی " بەهمەن بالوی" تەمەن ٤٠ ساڵ خەڵکی دێهلۆران و دانیشتووی ئەراک و "مەهدی حاتەمی" تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی دێهلۆران ، لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کراون و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار .


بە پێی ئەو راپۆرتانەی کە بەدستمان گەیشتوون ؛ هێزەکانی حکومەت رۆژی شەممە "١٦ی سپتامبری ٢٠٢٣" هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی بەهمەن بالوی لە شاری ئەراک و دەستیان گرتووە بەسەر لاپتۆپ و کامێرای فۆتۆگرافیەکەی و لەگەڵ خۆیان   بردوویانە .

هەر وەها دوو شارۆمەندی دیکە لە رێکەوتی "١٥ و ١٦ی سپتامبری ٢٠٢٣" بە ناوەکانی "رەزا ئیبراهیمی و سەجاد سەید مورادی" خەڵکی دێهلۆران ، لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە بەبێ بەڵگەی یاسایی دەستبەسەر کراون و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار .

تا ساتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە چارەنووس و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی ئەم شارۆمەندانە بەردەست نیە .  


 

11:23 - 18/9/2023 نوێ کراوەتەوە.