بەندکراوان
میاندواو: ئازادکرانی شارۆمەندێکی کورد بە دانانی بارمتە
09:10 - 6/9/2022
هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، رۆژی سێشەممە ١٥ی خرمانانی ١٤٠١، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی سەید سالار رەحیمی کوڕی سەید عەبدوڵڵا و خەڵکی ئاوایی "گامێشگۆلی" لە ناوچەی میاندواو، بە دانانی بارمتە و شێوەی کاتی ئازاد کراوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، سەید سالار رەحیمی رۆژی پێنجشەممە ٩پووشپەڕی ١٤٠١ لەگەڵ شارۆمەندێکی تر بە ناوی حەسەن ماملیئازەر خەڵکی ئاوایی گامێشگۆلی لەلایەین هێزە چەکدار و ئەمنییەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرابوونەوە.
شایانی باسە، هێزە ئەمنییەکان بێ بەڵگەی یاسایی و سەرەڕۆیانە ئەم دوو شارۆمەندەیان گرتبوو و لەگەڵ خۆیان بردبوویانن.
09:11 - 6/9/2022 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- دەستبەسەر کرانی سێ شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە لە بۆکان
- بۆکان ؛ دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی بۆکان لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەند پاش بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی سوپای میاندواو
- بۆکان ؛ دەستبەسەر کرانی چالاکێکی مەدەنی کورد لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە