بەندکراوان

مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کرا

06:04 - 18/9/2023

مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کرا

بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەست رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : رۆژی یەک شەممە "١٧ی سپتامبری ٢٠٢٣" مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی " بێهنام سموری" خەڵکی دێهلۆران ، لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کراوە و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار .

تا ئێستا هۆکاری دەستبەسەر کردن و چارەنووسی ئەم مێرمنداڵە نەزانراوە .
 

11:10 - 19/9/2023 نوێ کراوەتەوە.