کۆڵبەر

کوژرانی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە تەقەی هێزەنیزامییەکان

08:14 - 2/5/2024

کوژرانی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە تەقەی هێزەنیزامییەکان

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی چوارشەممە "١٢ی گوڵانی ١٤٠٣" کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەنیزامییەکان لە سنووری ئەم شارە کوژراوە .

هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم کۆڵبەرەیان "هێمن ئەحمەدی" تەمەن ٤٥ ساڵ کوڕی مستەفا ، خێزاندار باوکی منداڵێک و خەڵکی ئاوایی قەڵاکۆن و دانیشتووی "کارێزە"ی سەقز ، ڕاگەیاندووە .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون ؛ ناوبراو لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بەستامی سەر بە ناحیەی سەرشیوی سەقز لە لایەن هێزەنیزامییەکانەوە لە مەودای یەک مەتریەوە بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەی لێکراوە و کوژراوە .
بە وتەی سەرچاوەیەک تەرمی ئەم کۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەی شیفای سەقز ڕاگوێزراوە .

03:54 - 2/5/2024 نوێ کراوەتەوە.