هەواڵ

گیانلەدەستدانی کرێکارێکی بیناسازی خەڵکی مەریوان بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەوە

02:34 - 2/12/2023

گیانلەدەستدانی کرێکارێکی بیناسازی خەڵکی مەریوان بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەوە

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ؛ کرێکارێکی بیناسازی بەناوی "بورهان رەنجبەر" خەڵکی ئاوایی "کولیج" سەر بە شاری مەریوان ، بە هۆی بەر بوونەوە لە بەرزاییەوە لە کاتی کاردا گیانی لەدەستداوە .

بورهان رەنجبەر ئەندامی کۆمەڵەی سنفی کرێکارانی مەریوان و سەوڵاوا بوو .


شایانی باسە پێڕانەگەیشتنی بەرپرسان بە سەر شێوەی کار و دۆخی کرێکاران و ئەمنییەتی شوێنی کار ، لەولاشەوە کەمتەرخەمی خاوەنکاران لە هۆکارە سەرەکییەکانی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کارە و ئەم بارودۆخە بووەتە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی بەرچاو لە کرێکار لە ساڵدا بە هۆی رووداوی شوێنی کار گیانیان لە دەست بدەن یا بریندار بن. هەر بۆیە وڵاتی ئێران لە باری ئەمنییەتی شوێنی کارەوە لە سەر ئاستی جیهان لە پلەی ١٠٢دایە و بووەتە وڵاتێکی زۆر نائەمن بۆ کرێکاران.