کۆڵبەر

ئاریان مەمەندی کۆڵبەری مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی سەردەشت یەکێک لە چاوەکانی لەدەستدا

06:16 - 4/5/2024

ئاریان مەمەندی کۆڵبەری مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی سەردەشت یەکێک لە چاوەکانی لەدەستدا

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئاریان مەمەندی کۆڵبەری تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی سەردەشت کە ڕۆژی هەینی "١٣ی گوڵانی ١٤٠٣" بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان بەچەکی ساچمەیی لە سنووری "ساوان"ی ئەم شارە دەموچاوی بە قورسی بریندار بوو ، یەکێک لە چاوەکانی دەستداوە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو بە هۆی قورسی برینەکانیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی تایبەتی چاو لە تەورێز کراوە و لەم نەخۆشخانەیە لە ژێر چاوەدێری پزیشکەکاندایە .