بەندکراوان

بانگ کران و دەستبەسەر کرانی زانیار مەحموودی بۆ جێبەجێ کرانی سزاکەی

09:27 - 24/1/2024

بانگ کران و دەستبەسەر کرانی زانیار مەحموودی بۆ جێبەجێ کرانی سزاکەی

هانا : رۆژی دووشەممە "٢ی رێبەندانی ١٤٠٢" زانیار مەحموودی شارۆمەندی کوردی تەمەن ٢٤ ساڵ خەڵکی جوانڕۆ ، کە پێشتر بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە لە دژی نیزام" بە ٦ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکوم کرابوو ، بانگ کرا بۆ لقی جێبەجێکاری تاوانی دادسەرای گشتی و شۆڕشی ئەم شارە و بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی بۆ زیندانی ناوەندی کرماشان ڕاگوێزرا .

ناوبراو لە رێکەوتی "١١ی خەزەڵوەر" لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە ماڵی باوکی دەستبەسەر کرا و لە کۆتایدا بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو .

09:30 - 24/1/2024 نوێ کراوەتەوە.