کۆڵبەر

بریندار بوونی کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ بە تەقەی هێزەنیزامییەکان

08:26 - 3/5/2024

بریندار بوونی کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ بە تەقەی هێزەنیزامییەکان

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : شەوی هەینی "١٤ی گوڵانی ١٤٠٣" لە ئاکامی تەقەی هێزەنیزامییەکان بە چەکی ساچمەیی لەکۆمەڵێک کۆڵبەر لەسنووری سەردەشت کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ بە قورسی بریندار بووە .

هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم شارۆمەندەیان "ئاریان (پاشناو نادیار)" تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "ساوان"ی سەر بە سەردەشت ، ڕاگەیاندووە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو دەم و لوت  و هەر دوو چاوی بە قورسی بریندار بووە .