بەندکراوان

دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی دیکەی خەڵکی شنۆ لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە

12:29 - 2/5/2024

دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی دیکەی خەڵکی شنۆ لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە

لە درێژەی شەپۆلی بەرینی دەستبەسەر کردنەکان لە شنۆ ، شارۆمەندێکی دیکەی خەڵکی ئەم شارە لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا .

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا : ڕۆژی چوارشەممە "١٢ی گوڵانی ١٤٠٣" شارۆمەندێک بە ناوی "حسامەدین مەحمودی" کوڕی جەلال و خەڵکی ئاوایی کانی سووی پیرانشار لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .

لەم شەپۆلە بەرینەدا تا ئێستا شەش شارۆمەندی خەڵکی شنۆ لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .